عه‌باس عه‌راقچی بانگهێشتی بافڵ تاڵه‌بانی كرد بۆ تاران
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام دا و پابه‌ندبوونی خۆیان به هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش و سه‌قامگیریی دووپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێگه‌یشت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته ئه‌منی، سیاسی و ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرد و تاوتوێی رێگه‌چاره‌كانی كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی ئێستایان كرد".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه هاوبه‌شه‌كاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامیی دیالۆگ و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان كرده‌وه وه‌ك كاریگه‌رترین رێگا به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری، و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه. ده‌ستخۆشی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه دیپلۆماسیی و بنیاتنه‌ره‌كانی له گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بۆ ململانێكان و سه‌قامگیرییه‌كی فراوانتردا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها هه‌ردوولا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه مێژووییه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كرد، و پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، دراوسێیه‌تی باش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه".
راشگه‌یه‌ندراوه‌كه "له درێژه‌ی گفتوگۆكاندا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی بافڵ تاڵه‌بانی كرد بۆ تاران به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر لێكه‌وته ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی ململانێكان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی.
PM:08:05:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت