پارتی و نه‌وه‌ی نوێ دوو پێشنیاری جیاواز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین له هه‌رێم ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز –
پارتی دیموكراتی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ڕێی په‌رله‌مانتاره‌كانیانه‌وه له به‌غدا دوو پێشنیاری جیاواز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرانی نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی له هه‌رێم ده‌خه‌نه‌ڕوو و ئیمزای بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دڵی هه‌ردوولایان رازی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان ئیمزا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سیپان شێروانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌نزین ئه‌مرۆ واژووی زیاتر له 149 په‌رله‌مانتاری كۆ كرده‌وه كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه بۆ داواكارییه‌كه‌یان له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا به په‌له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌نزینی هه‌رێم بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له نووسراوه‌كه‌یدا داوا ده‌كات پشكی به‌كارهێنانی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان له 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكرێت.
هاوكات كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه و (101) ئیمزای بۆ كۆكردۆته‌وه و داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات بڕیارێكی په‌رله‌مانی (قرار نیابی) ده‌ربكات به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌جیاتی ئه‌و (50) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی ده‌یداته هه‌رێم، راسته‌وخۆ به‌نزین و نه‌وت و گاز بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێی هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆن و پهرلهمانتارهكانیهوه دڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی رازیكردووه و ئیمزای له‌سه‌ر نووسراوه‌كانی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری پارتی و نه‌وه‌ی نوێ كردووه و پشتگیری بۆ هه‌ردوو داواكارییه‌كه ده‌ربڕیوه.
PM:06:23:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت