هه‌ژماری من: پاش 31ی ئاب، دابه‌شكردنی مووچه به شێوازی كاش راده‌وه‌ستێت
وێستگه‌نیوز –
تیمی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" هۆشداری ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كه ته‌نیا 20 رۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكییه‌كان ماوه، ده‌شڵێت: "پاش 31ی ئاب، دابه‌شكردنی مووچه به شێوازی كاش راده‌وه‌ستێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئابی 2026 تیمی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" رایگه‌یاند كه ته‌نیا 20 رۆژ له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی كه‌رتی گشتیی هه‌رێمی كوردستاندا ماوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكییه‌كانیان.
پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌ڵێت: "پاش به‌رواری 31ـی ئابی 2026، دابه‌شكردنی مووچه به شێوازی كاش به ته‌واوی راده‌وه‌ستێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "پێویسته سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران پێش ئه‌و به‌رواره كارته‌كانیان وه‌رگرتبێته‌وه، چونكه دوای ئه‌وه چیتر به كاش مووچه دابه‌ش ناكرێت.
فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌توانن له ڕێگه‌ی كورته‌نامه (SMS)، ڤایبه‌ر، واتس ئاپ، یان له كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌مجاره‌یان له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه، بزانن كه ئایا كارته بانكییه‌كه‌یان ئاماده‌یه یان نا.
راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا زیاتر له 900 هه‌زار كارتی بانكی دابه‌ش كراوه 96%ی مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا له بانكه‌كاندا تۆمار كراون؛ به جۆرێك پارێزگای هه‌ولێر 99%، پارێزگای دهۆك 99%، و پارێزگای سلێمانیش 92%ی مووچه‌خۆرانیان تۆمار كردووه.
PM:05:18:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت