هەر حاجییەک توانای جەستەیی نەبێت ناوەکەی دەسڕدرێتەوە
وێستگەنیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕێکارە نوێیەکانی وەرزی حەجی ڕاگەیاند و دەڵێت، هەر کەسێک بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان توانای جەستەیی نەبێت، گەشتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
ئەمڕۆ 11ـەی ئابی 2026، وریا مەولانا خالید، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە پشکنینی وردی توانای جەستەیی و تەندروستی بۆ سەرجەم ئەو حاجییانە ئەنجام بدرێت کە ناویان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەم پشکنینانە دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە ئامادەن و دەتوانن بەبێ گرفت ئەرکە ئایینییەکان بەجێبگەیەنن.
بەڕێوەبەری حەج و عومرە هۆشدارییەکی توندی دایە ئەو کەسانەی کە کێشەی تەندروستییان هەیە و وتی: هەر حاجییەک بەپێی ئەنجامە پزیشکییەکان دەربکەوێت کە توانای جەستەیی پێویستی نییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ناوەکەی لە لیستی گەشتەکە دەسڕدرێتەوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکارە ڕێکخراوەییەکاندایە بۆ پاراستنی سەلامەتی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەجێگەیاندنی مەراسیمەکان لە وڵاتی سعودیە.
AM:11:10:11/08/2026
ئهم بابهته 956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت