پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسای چارەسەری پەسند کرد
وێستگه‌نیوز -
په‌رله‌مانی توركیا بە زۆرینه‌ی دەنگی په‌رله‌مانتاران، پڕۆژەیاسای چارەسەری پەسند کرد، به‌وشێوه‌یه‌ش بووە یاسا.
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا كه 12 كاتژمێر مشت‌ومڕ و گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چارەسەری به‌رده‌وام بوو کە لە 12 ماددە پێکدێت، سه‌ره‌نجام به 468 ده‌نگی به‌ڵێ، 88 ده‌نگی نه‌خێر و شه‌ش ده‌نگی بێ لایه‌ن، پڕۆژه یاساكه په‌سه‌ند كرا.
هه‌ریه‌كه له عه‌بدوڵا گوله‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، ئه‌فكان ئاڵا بریكاری سه‌رۆك، ئۆزگور ئۆزه‌ل سه‌رۆكی پارتی نوێ، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (MHP)، تونجه‌ر باقرخان و تۆڵای حاته‌مئوغڵولاری هاوسه‌رۆكانی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی)، موساوات ده‌رویشئوغڵو سه‌رۆكی گشتی پارتی باش (İYİ)، فاتح ئه‌ربه‌كان سه‌رۆكی گشتی پارتی یه‌نی ره‌فاح، مه‌حمود ئاره‌كان سه‌رۆكی گشتی پارتی سه‌عاده‌ت، ئۆنده‌ر ئاكساكاڵ سه‌رۆكی گشتی پارتی پارتی سۆسیالیستی چه‌پ (DSP)، زه‌كه‌ریا یاپیجی ئوغڵو سه‌رۆكی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) و ئه‌ركان باش سه‌رۆكی پارتی پارتی TİP ، به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به پڕۆژه یاساكه‌دا كرد.
PM:10:52:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت