مژده مه‌حمود: ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌یكات، دوژمنیش نایكات
وێستگه‌نیوز –
مژده مه‌حمود ئه‌ندامی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو قسه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌رباره‌ی به‌نزین قبوڵ نه‌كات مانای وایه جگه له‌دزی و چه‌ته‌یی هیچیتریان مه‌به‌ست نییه، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌یكات، دوژمنیش نایكات".
مژده مه‌حمود ئه‌ندامی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ڵێت، ئێمه به‌و 50 هه‌زار به‌رمیله رۆژانه 1 ملیۆن و نیو لیتر به‌نزین به‌رهه‌م دێنین، بۆیه به‌نزین گرانه.
*وه‌زیری نه‌وتی عێراق به لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراقی راگه‌یاندووه، با هه‌رێمی كوردستان 50 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌مان بداتێ ئێمه به‌هه‌مان نرخی عێراق رۆژانه 6 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ین و نه‌وتیش به سعری عێراق ده‌ده‌ین به هه‌رێمی كوردستان.
*ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو دوای ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری نه‌وت نه‌یه‌ته سه‌رخه‌ت و ئه‌مه قبوڵ نه‌كات ئه‌وه ته‌نهاو ته‌نها جگه له‌دزی و چه‌ته‌یی هیچیتریان مه‌به‌ست نییه و ئه‌وه‌شی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌یكه‌ن دوژمنیش نایكا به‌م خه‌ڵكه.
PM:09:28:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت