مه‌زڵوم عه‌بدی: ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر خێزانه كورده‌كان له سه‌رێ كانی ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر خێزانه ئاواره كورده‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌رێ كانی ده‌كات، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كان تێوه‌گلاون".
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ده‌كه‌ین، كه كرانه سه‌ر خێزانه ئاواره كورده‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌رێكانی، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریا گه‌ڕانه‌وه.
*له په‌رچه‌كرداره تووڕه‌یییه‌كانی شه‌قامی كوردی به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه تێده‌گه‌ین.
*له هه‌مان كاتدا داوا له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌دوای هیچ ره‌فتارێكی نابه‌رپرسیارانه نه‌كه‌ون و و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ئه‌منییه‌كانمان بپارێزن.
*له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی ئاواره گه‌ڕاوه‌كان و سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستدرێژییه‌كان تێوه‌گلاون، به مه‌به‌ستی زامنكردنی مافی هه‌مووان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
PM:07:21:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت