ئاسایشی حه‌سه‌كه: ناكۆكی له‌نێوان خێزانه گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا بووه دروستبووه
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له پارێزگای حه‌سه‌كه رایگه‌یاند كه ناكۆكی له‌نێوان خێزانه گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا بووه دروستبووه، ده‌شڵێت: "مافی گه‌ڕاوه‌كان بۆ سه‌رێ كانی ده‌پارێزین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كورده ره‌سه‌نه‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له سه‌رێ كانی، كۆمه‌ڵێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی له شاره‌كه نیشته‌جێ كراون، هێرشیان كرده سه‌ریان و زیانیان به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان گه‌یاند و ئه‌شكه‌نجه‌یان دان.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له پارێزگای حه‌سه‌كه له‌وباره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند كه:
*ژماره‌یه‌ك خێزان (ئاواره كورده‌كان) به‌پێی هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خته گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان له (سه‌رێ كانێ).
*ئه‌مه بووه هۆی دروستبوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناو ماڵه‌كانی ئه‌واندان (عه‌ره‌به هاورده‌كانه.
*هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌ڕه.
*ئه‌و راپۆرتانه راست نین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن خێزانه ئاواره‌كانی غوێران یان حه‌سه‌كه ده‌ستوه‌ردانیان كردووه بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی خێزانه گه‌ڕاوه‌كان بچنه‌وه ناو ماڵه‌كانیان.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له چوارچێوه‌ی یاسایی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌ڕاوه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
PM:05:44:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت