شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێنووسی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌جاجی نوگره‌سه‌لمانی به‌خشیه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه
وێستگه‌نیوز –
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێنووسی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌جاجی نوگره‌سه‌لمانی به‌خشییه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی له‌یادمان نه‌چێت پێنووسه‌كه له‌و مۆزه‌خانه‌یه ده‌پارێزێت.
له‌میانی رێوره‌سمێكدا كه له‌مۆزه‌خانه‌ی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، پێنووسێكی له‌دادوه‌ر ئاسۆ محه‌مه‌د وه‌رگرت كه بۆ واژووكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان و سزادانی جه‌لاده‌كه‌ی نوگره‌سه‌لمان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردنی سه‌دان ژن و پیاو و منداڵی بێتاوانی كورد له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا، به‌كارهات.
دوای راده‌ستكردنی، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێنوسه‌كه‌ی دادوه‌ر سه‌عد خه‌زعه‌ل لامی، سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه له 14ی 5ی 2026دا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان پێ واژوو كرد، به‌خشییه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه بۆ پاراستنی له‌نێو مۆزه‌خانه‌ی ئه‌نفال وه‌ك یه‌كێك له‌به‌ڵگه گه‌واهیده‌ره‌كانی دڕنده‌یی تاوانبارانی دۆسیه‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و سه‌رانی رژێمی له‌ناوچوو.
له‌باره‌ی رێوره‌سمه‌كه‌وه خاتوو شاناز رایگه‌یاند كه ساڵه‌های ساڵه كه‌سوكار و قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌مومان چاوه‌ڕێی به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌به‌و شێوه دڕندانه و نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كوردا كردووه.
وتیشی: "سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ئه‌كه‌م له به‌غدا و كوردستان كه‌توانیان پێكه‌وه كارێكی وا بكه‌ن كه عه‌جاج به‌سزای خۆی بگات".
عەجاج تکریتی، لە 31ـی تەمموزی 2025 دەستگیرکرا، یەکێکە لەو ناوانەی لە مێژووی ئەنفالدا بە "دڕندەیی" بەرامبەر بە کوردانی زیندانیکراو لە قەڵای نوگرە سەلمان ناوی دەهێنرێت.
PM:04:47:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت