عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاره‌سه‌ریی گرانیی به‌نزین و سوته‌مه‌نی بكات!
وێستگه‌نیوز :
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتداران كه‌سابه‌ت و بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته تا داواكاری خه‌ڵك بۆ نه‌وت و به‌نزینی هه‌رزان، ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاره‌سه‌ریی گرانیی به‌نزین و سوته‌مه‌نی بكات!"
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*تا ئێستاش حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو داوای پشكی نه‌وت و به‌نزین و گازی هه‌رزان له حكومه‌تی فیدراڵ ناكات، به‌ڵكو داوای زیادكردنی پشكی نه‌وت ده‌كات له (50 هه‌زار) به‌رمیله‌وه بۆ (100 هه‌زار) و زیاتر.
*ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مان كه‌سابه‌ت و بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته تا داوای خه‌ڵك بۆ نه‌وت و به‌نزینی هه‌رزان و كۆتاییهاتنی گرانی سوته‌مه‌نی كه بووه‌ته بارگرانییه‌كی گه‌وره بۆ ژیانی ڕۆژانه‌نه‌ی خه‌ڵك.
*خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی پشكی هه‌بێت له سوته‌مه‌نی هه‌رزانی حكومه‌تی فیدراڵ (به‌نزین لیترێك به 450 دینار، گاز 400 دینار، نه‌وت 150 دینار).
*حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو تا ئێستاش سوره له‌سه‌ر زیادكردنی ئه‌و به‌رمیله نه‌وتانه‌ی كه ڕۆژانه له سۆمۆی وه‌رده‌گرنه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها پاڵاوگه‌كانی ده‌سه‌ڵات قازانجیان لێ ده‌كات و خه‌ڵك به‌رده‌وام باجی گرانی سوته‌مه‌نی (به‌تایبه‌ت به‌نزین) ده‌دات!.
*ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاره‌سه‌ریی گرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی بكات!
PM:05:38:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت