"دابه‌شكردنی ئاو له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه"
وێستگه‌نیوز -
دوای چاككردنه‌وه‌ی هێڵی دووی بۆری ئاوی ئاوی دوكان – سلێمانی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناردنەوەی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری، دابه‌شكردنی ئاو له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ختیار تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی له لێدوانێكدا وتی كه "دابه‌شكردنی ئاو له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ شه‌ممه بۆری ئاوی دوكان - سلێمانی هێڵی دوو له ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی به‌هۆی كاركردنی ئامێرێكی شۆفڵی كۆمپانیایه‌ك شكا و به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانی قڕگە و سێتوان و ابراهیم احمد و کازیوە و دەرەوەی شەقامی ٦٠ی و ڕاپەڕین و تاسلوجە و چەمچەمال و شۆڕش و تەکێ و بازیان و گۆپاڵە و باینجان و ئەڵلایی راگیرا.
PM:04:32:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت