شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن و لە هەندێک ناوچە دەگەنە 47 پلەی سیلیزی.


بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئابی 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بە جێگیری دەمێننەوە یان کەمێک بەرز دەبنەوە، بەرزترین پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆش لە گەرمیان دەبێت کە 46 پلەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ دووشەممە، کاریگەری شەپۆلی گەرماکە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر: 43 پلە
سلێمانی: 41 پلە
دهۆک: 41 پلە
هەڵەبجە: 42 پلە
کەرکووک: 45 پلە
گەرمیان: 47 پلە
چەمچەماڵ: 43 پلە
زاخۆ: 43 پلە
ئاکرێ: 43 پلە
پیرمام: 40 پلە
حاجی ئۆمەران: 31 پلە

بەپێی ئەم خشتەیە، ناوچەی گەرمیان بە 47 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت و حاجی ئۆمەرانیش بە 31 پلە فێنکترین ناوچە دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاندووە ئاسمانی هەرێم بەردەوام ساماڵ دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە خێرایی بادا ڕوو نادات.


PM:02:13:09/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو