داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه زیاتر له سه‌دا 64 كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه زیاتر له سه‌دا 64 كه‌میكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 1ی ئاب ئه‌مڕۆ 7 ئابی 2026، بڕی 7 ملیار و 567 ملیۆن و 216 هه‌زار و 446 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 5 ملیار و 239 ملیۆن و 942 هه‌زار و 855 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 69ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 2 ملیار و 327 ملیۆن و 273 هه‌زار و 591 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی سه‌دا 31ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو 13 ملیار دینار كه‌میكردووه به‌ڕێژه‌ی 64.597%.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:11:50:07/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت