ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: ده‌بێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) رایگه‌یاند كه ده‌بێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێن، داواكاریشه ئه‌حمه‌د تورك و ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ل بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) له نوێترین لێدوانی‌دا وتی: "دیسان هه‌مان شت ده‌ڵێمه‌وه؛ ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، ئهحمهدهكانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، و ئۆجه‌لانیش مافی هیوا به‌ده‌ست بهێنێت".
سه‌باره‌ت به واژۆكردنی "یاسای چوارچێوه"، باخچه‌لی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و واژۆیه خێر و به‌ره‌كه‌تی پێوه‌یه و به‌هۆیه‌وه برایه‌تیی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان گه‌لان جارێكی دیكه چه‌سپێنراوه.
له ده‌قی یاساكه‌دا هاتووه: "تورك و كورد، زمان و ناسنامه‌یان هه‌رچییه‌ك بێت، هه‌مووان براوه‌ن. 86 ملیۆن هاووڵاتیمان و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست براوه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ تێكدانی پڕۆژه جیهانییه‌كان نراوه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌رۆكی مه‌هه‌په رایگه‌یاندووه كه "سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشم نه‌كردووه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و هه‌واڵی ده‌پرسم، ئه‌ویش سڵاوی خۆیم پێده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه، ده‌شپرسم ئه‌گه‌ر هه‌ر داواكارییه‌كی هه‌بێت، چونكه له په‌رله‌مانی توركیا پێكه‌وه كارمان كردووه".
AM:11:18:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت