پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شار و گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ناسنامه‌ی پێ نییه و داواكاره كه‌سوكاره‌كه‌ی سه‌ردانی پزیشكی دادی بكه‌ن.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هاوڵاتییه‌ك كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كردووه، له‌به‌رواری (٢٠٢٦/٨/٤) له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ده‌شڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه ناو‌و ناونیشانی نازانرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له‌په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه، داواش له‌كه‌سوكاری یان هه‌ركه‌سێك ده‌كات كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی یان سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات بكات. یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره موبایله‌وه: (٠٧٧١٩٦٧٦٩٩٠).
پۆلیس راشیگه‌یاندووه كه "هاوڵاتییه‌كه ڕه‌گه‌زی نێره‌و ته‌مه‌نی له‌نێوان (٥٥-٦٥) ساڵدایه و گه‌نم ڕه‌نگه و ڕه‌نگی چاوی قاوه‌ییه، باڵای مامناوه‌نده و بلوسێكی ڕه‌ساسی و تراكسودێكی قاوه‌یی له به‌ردایه".
AM:10:10:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت