راگه‌یه‌ندراوێك له ده‌سته‌ی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی پێنجوێنەوە
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی پێنجوێن رایگه‌یاند كه به‌هۆی یه‌كگرتوویی و هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیی خه‌ڵك، ئه‌مڕۆ توانییان پڕۆژه‌ی رووناكی له شاره‌كه وه‌ده‌ر بنێن و كاره‌كانیان به شێوه‌ی كاتی پێ هه‌ڵپه‌سێرین، تا داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به وردی له‌به‌رچاو بگیرێن.
ده‌سته‌ی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی پێنجوێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*سوپاسی هه‌موو هاوڵاتیانی پێنجوێن ده‌كه‌ین كه به هه‌ستی به‌رپرسیاری و یه‌كڕیزی، وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌یان داینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و یه‌كگرتوو پشتیوانی‌یان له داواكارییه ڕه‌واكانی خۆیان و خه‌ڵك كرد.
*سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی و قایمقامیه‌تی پێنجوێن و ئاسایش و پۆلیسی پێنجوێن و هه‌مو به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و داواكانی پێنجوێنیه‌كان كرد.
*ئه‌م هاوكاری و یه‌كگرتووییه سه‌لماندی كه كاتێك خه‌ڵك به ده‌نگێكی یه‌كگرتوو قسه ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌رگری له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانیان بكه‌ن.
*به‌هۆی ئه‌م یه‌كگرتوویی و هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نییه، ئه‌مڕۆ توانیمان پڕۆژه‌ی ڕووناكی له شاری پێنجوێن وه‌ده‌ر بنێین و كاره‌كانیان به شێوه‌ی كاتی پێ هه‌ڵپه‌سێرین.
*ئه‌گه‌ر دووباره هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه بدرێت به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه به داواكارییه ره‌واكانی هاوڵاتیان، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری پێنجوێن، هه‌نگاوی دواتر ده‌گیرێته‌به‌ر و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ده‌سته‌ی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی پێنجوێن ، به دڵێكی پڕ له سوپاس و پێ‌زانین، سوپاسی هه‌موو هاوڵاتیانی به‌ڕێزی شاری پێنجوێن، گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و گونده‌كان ده‌كات كه به هه‌ستی به‌رپرسیاری و یه‌كڕیزی، وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌یان داینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و یه‌كگرتوو پشتیوانی‌یان له داواكارییه ڕه‌واكانی خۆیان و خه‌ڵك كرد.
هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی و قایمقامیه‌تی پێنجوێن و ئاسایش و پۆلیسی پێنجوێن و هه‌مو به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی ده‌كه‌ین كه‌زۆر به‌رپرسانه‌و خه‌مخۆرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و داواكانی پێنجوێنیه‌كان كرد.
ئه‌م هاوكاری و یه‌كگرتووییه سه‌لماندی كه كاتێك خه‌ڵك به ده‌نگێكی یه‌كگرتوو قسه ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌رگری له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانیان بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌م یه‌كگرتوویی و هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نییه، ئه‌مڕۆ توانیمان پڕۆژه‌ی ڕووناكی له شاری پێنجوێن وه‌ده‌ر بنێین و كاره‌كانیان به شێوه‌ی كاتی پێ هه‌ڵپه‌سێرین، تا داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به وردی له‌به‌رچاو بگیرێن.
له هه‌مان كاتدا، ئاگاداری هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر بێت و دووباره هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه بدرێت به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه به داواكارییه ڕه‌واكانی هاوڵاتیان، ئه‌وا ده‌سته‌ی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی پێنجوێن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری به‌ڕێزی پێنجوێن، هه‌نگاوی دواتر ده‌گرێته‌به‌ر و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات .
جارێكی تر سوپاسی هه‌موو دوكانداران، مامۆستایان، كه‌سایه‌تیه‌كان ، گه‌نجان، به‌ته‌مه‌نه‌كان ، ژنان و لاوه خوێن گه‌رم و هه‌موو هاوڵاتیانی پێنجوێن ده‌كه‌ین كه به ئاماده‌بوونیان و داخستنی دوكانه‌كانیان نموونه‌یه‌كی جوانیان له یه‌كگرتوویی و به‌رپرسیاری نیشاندا.
ئه‌مڕۆژه له‌مێژوی پێنجوێنیه‌كان به پرشنگداری له‌زاكیره‌ماندا ده‌مێنێته‌وه ، ڕۆزیتان فراوان و پاراو بێت.
ده‌سته‌ی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی پێنجوێن
PM:11:26:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت