شاسوار عه‌بدولواحید: تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته بڕووخێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رزگاری بێت
وێستگه‌نیوز –
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*له‌سه‌ر ئه‌م دۆخی به‌نزین و ناخۆشی خه‌ڵك و بارگرانییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هاتووه به‌یانی ئه‌و هێزانه‌ی تری ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵمان بێت ده‌توانین ئه‌م حكومه‌ته بڕوخێنین.
* ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی هه‌مانه ئه‌م حكومه‌ته ته‌سلیمی ئێمه بكات، به‌نزین ده‌كه‌بن به 500 دینار و نه‌مكرد له سێداره‌م بده‌ن.
*ئه‌و هێزانه‌ی تر له ته‌له‌فزیۆنه‌وه قسه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان ناوناوه موعاره‌زه ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن و به‌یانی له‌گه‌ڵمان نه‌بن ئه‌م حكومه‌ته نه‌ڕووخێنین، راست ناكه‌ن. درۆ ده‌كه‌ن و سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن.
*ئێستا ده‌توانین ئه‌م حكومه‌ته بڕوخێنین به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی تر ده‌ڵێن ئێمه نایه‌ین و نابڕووخێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی مه‌سرور بمێنێته‌وه.
كه‌چی له‌ولاوه دێ له سۆشیال میدیاوه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كات.
*هه‌ر هێزێك له‌گه‌ڵمان نه‌یه‌ت بۆ رووخاندنی ئه‌م حكومه‌ته واتا رازییه به مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته.
*ئێستا ئێمه 41 بۆ 42 كورسیمان هه‌یه و ئه‌و هێزه بچووكانه‌ش بێن ده‌بینه 54 كورسی ده‌بینه زۆرینه و حكومه‌ت پێكدێنین.
*ئه‌گه‌ر به‌وه نه‌مانتوانی راپه‌ڕین ده‌كه‌ین.
*تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته بڕووخێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رزگاری بێت.
PM:09:04:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت