(دانه‌غاز) و (هیلال) له كۆرمۆره‌وه غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له كه‌ركوك ده‌نێرن
وێستگه‌نیوز –
كۆمپانیاكانی (دانه‌غاز)و (هیلال) رایانگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك و به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له عێراقدا، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستیانكردووه به ناردنی غازی سروشتی له كێڵگه‌ی (كۆرمۆر)ه‌وه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له شاری كه‌ركوك.
(دانه‌غاز)و (هیلال) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه:
*به‌پێی رێككه‌وتنێك كه كانونی یه‌كه‌می رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق واژۆكراوه، ده‌بێت رۆژانه 100 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غازی سروشتی له كۆرمۆره‌وه ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای (تازه) له پارێزگای كه‌ركوك بكه‌ین، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
*ناردنی غاز بۆ كه‌ركوك دوای ئه‌وه هاتووه پرۆژه‌ی فراوانكردنی (كۆرمۆر 250) ته‌واوكراوه و له ئۆكتۆبه‌ری 2025وه كه‌وتوه‌ته بواری خزمه‌تكردنه‌وه.
*(كۆرمۆر 250) توانای به‌رهه‌مهێنانی دامه‌زراوه‌ی كۆرمۆری به‌رێژه‌ی 50% به‌رزكردوه‌ته‌وه و گه‌یاندویه‌تییه 750 ملیۆن پێ سێجای رۆژانه.
*ئه‌مه‌ش وایكردووه بڕێكی زیاتر له غاز بگاته بازاڕه خۆجێییه‌كان له‌ڕێگه‌ی تۆڕی بۆرییه‌كانه‌وه.
مه‌جید حه‌مید جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلال رایگه‌یاند كه ناردنی غاز له كۆرمۆره‌وه بۆ كه‌ركوك به وێستگه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غاز له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ك كارده‌كات بۆ دابینكردنی خواستی زیادبوو له‌سه‌ر كاره‌با له سه‌رانسه‌ری عێراق و به‌شداری ده‌كات له باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه پێشكه‌ش به هاووڵاتیان دهكرێتلای.
پرۆژه‌ی غازی كۆرمۆر سووته‌مه‌نی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، كه كاره‌بای گونجاو بۆ زیاتر له 8 ملیۆن عێراقی له هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دابین ده‌كات. كۆی وه‌به‌رهێنانه‌كان له پڕۆژه‌كه‌دا تا ئێستا 4 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له 47 هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی دابینكردووه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م كاریگه‌رییه له ساڵانی داهاتوودا دوو هێنده زیاد بكات به‌هۆی زیادبوونی توانای به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی نوێ.
PM:05:45:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت