مەزڵوم عەبدی: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سوریا مێژووییە و کاریگەری ئەرێنی دەبێت
وێستگەنیوز ـ
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، پێشوازی لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سوریا کرد و بە هەنگاوێکی مێژوویی وەسفی دەکات.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، لە پەیامێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرعدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سەردانی مێژوویی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ سوریا، جێگەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پشتیوانیکردنی دۆزی کورد لە سوریا و لە کوردستان بە گشتی.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەزڵوم عەبدی گەشبینی خۆی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە: دڵنیاین ئەم سەردانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ئارامیی سوریا و چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە ناوچەکەدا دەبێت.
AM:09:05:04/08/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت