لە سلێمانی پیاوێک تەقەی لە ماڵی خەزووری کرد و بەهۆیەوە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز ـ
لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، پیاوێک بە چەکەوە هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و بەهۆیەوە هاوژینەکەی گیانی لەدەستدا و خەزووریشی بە سەختی بریندار کرد، پۆلیسی سلێمانیش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند.
کاتژمێر 12:50 خولەکی شەوی ڕابردوو 3ـی ئابی 2026، لەگەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، پیاوێک بە چەکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللـەی لێکردوون، لە ئەنجامدا خەزووری و هاوژینەکەی بەسەختی بریندار بوون.
دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە فاتیمە ئیبراهیم کە هاوسەری تەقەکەرەکەیە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن و لە ئێستادا بەپێی ماددەی (405/31) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشە و تەقەکردنە ڕوننەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە.
AM:08:32:04/08/2026
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت