ده‌زگای ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر حه‌ب و ده‌رزی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی شه‌ش بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده و حه‌ب و ده‌رزی هۆشبه‌ردا گیراوه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له سێ چالاكییدا، توانییان (٦)بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌ڕۆژی 2026/7/16 له‌دوای به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه توانرا، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی (3.5) سێ كیلۆ و پێنج سه‌د گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ماریوانا بگیرێت و (كڕیار و فرۆشیار) ده‌ستگیربكه‌ن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌ڕۆژی 2026/7/25 له‌دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی(5.3) پێنج كیلۆ و سێ سه‌د گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاك كه به‌نیازبوون ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌ڕۆژی 2026/8/1 له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون توانرا، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی(149.490) سه‌د و چل و نۆ هه‌زار وچوار سه‌د و نه‌وه‌د ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ر و بڕی (350) سێ سه‌د و په‌نجا ده‌رزی هۆشبه‌ر بگیرێت كه‌به‌نیازی ناردنی بوون بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی دراوسێ".
ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسییهكانیان به‌رده‌وامه.
PM:09:54:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت