د.غالب محه‌مه‌د: كۆمپانیای فۆكس تۆ كێیت تا خه‌ڵك سزا به‌یت؟ هه‌موومان قه‌رزاری خه‌ڵكین
وێستگه‌نیوز –
د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*ئه‌مڕۆ كۆمپانیای فۆكس كۆمه‌ڵێك قسه‌ی كردووه و یه‌كێك له قسه‌كانی كه زۆرم پێ سه‌یره ده‌ڵێ ئێمه له‌مه‌ودوا سزای خه‌ڵك ناده‌ین.
*به‌ڕاستی ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌دا هیچ كه‌س ده‌سه‌ڵاتی نییه جگه له كۆمپانیاكان.
*كۆمپانیاكان سزای خه‌ڵك ده‌ده‌ن و نایه‌ڵن به‌نزین هه‌رزان بێت و وایانكردووه به‌نزین به گران به هاوڵاتیان بفرۆشرێت به پشتیوانی پارتی و یه‌كێتی.
*هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كردوومانه و داوای لیژنه‌مان له‌سه‌ر كردووه راسته.
*داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كم كردووه بۆ به‌دواداچوون و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌موو پێشێلكارییهكانتان ئاشكراده‌كه‌م بۆ خه‌ڵك.
*قبوڵ ناكه‌ین مافی خه‌ڵك بخورێت و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك بكرێت و كه‌س بۆی نییه سزای خه‌ڵك بدات و هه‌موومان قه‌رزاری خه‌ڵكین.
*ده‌بێت نه‌وت و به‌نزینی كوالیتی و هه‌رزان بدرێت به خه‌ڵك…
PM:06:20:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت