قوباد تاڵەبانی داوای کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاراستنی مافی ئێزدییەکان
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 12هەمین ساڵیادی ئەو جینۆسایدە گەورەیەی رووبەڕووی پێکهاتەی ئێزدی بووەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا یادی هەموو قوربانیانی ئەو مەرگەساتەی بەرز نرخاند کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی شوێنەوارەکانی ئەو کارەساتە، پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە شێوەیەکی هاوبەش و پێکەوەیی کار بکەن، چ لە ناوخۆی عێراق و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، تاوەکو بتوانرێت پشتگیرییەکی گشتگیر بۆ دۆزی ئێزدییەکان فەراهەم بکرێت.
هەروەها قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە، کە لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی ئەوەیە تەواوی هەوڵەکان تەرخان بکرێن بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی هاوڵاتییانی ئێزدی. وتیشی، پاراستنی مافەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەبێت لە ئەولەویەتی کارەکان بێت بۆ سارێژکردنی برینەکانی ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستان.
AM:11:43:03/08/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت