بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی دەیەوێت لە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان ئاسەواری تاوانەکەی شەنگال بسڕێتەوە


وێستگەنیوز-

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 12هەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی خوشک و برا ئێزدییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داگیرکردنی شەنگال و ئەو کۆمەڵکوژییەی بەرانبەر بەو پێکهاتەیە ئەنجامدرا زامێکی لەبیرنەکراوە.


سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانییاندەوەستن و یادی ئازیزانیان بەرز رادەگرن. وتیشی: "ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان نراون، لە ئاستی ئەو زامەبقوڵەدا نین."

بافڵ تاڵەبانی هیوای خواست ئەم ساڵیادە ببێتە هۆکارێک بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان تاوەکو ئاوڕی جدیتر لە شەنگال و دانیشتووانەکەی بدرێتەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتی بەردەوام لە خەمی ئەو ناوچەیەدا دەبێت و هەوڵ دەدات لە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان ئاسەواری ئەو تاوانە بسڕێتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیان کارکردنی پێکەوەییە تاوەکو ببنە سەرچاوەی هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان و سارێژکردنی برینەکانی رابردوویان.


AM:11:38:03/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو