شارەزایەکی کەشناسی وادەی شکانی شەپۆلی گەرما ڕادەگەیەنێت
وێستگەنیوز ـ
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و کاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمایەی ئێستا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لەم ئاستەی ئێستایاندا جێگیر دەبن، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ، هەستکردن بە گەرما لە شەو و ڕۆژدا زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە کاتی شکانی شەپۆلەکە، ئەو شارەزایە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی چوارشەممە 5ـی ئابی 2026ـەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلی گەرمایە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن، ئەو نزمبوونەوەیەش تاوەکو 8ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی با، ئاراس جەبار باسی لەوە کرد، بای باکوور تاوەکو پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 4ی ئابی 2026 بە چالاکی دەمێنێتەوە.
AM:09:55:03/08/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت