مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند كه "ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی شنگال و گه‌لی ئێزدیمان به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه".
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێ كه:
*له یادی 12 ساڵه‌ی جینۆسایدی شنگالدا، به‌ڕێزه‌وه هه‌موو شه‌هیدانمان به‌بیر دێنینه‌وه.
*به سه‌رفرازی یادی شه‌ڕڤانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه گیانیان به‌خت كرد بۆ پاراستنی گه‌لی ئێزدیمان و به‌شداربوون له تێكشكاندنی تیرۆری داعش و رزگاركردنی هه‌زاران هاوڵاتی سیڤیل له جینۆساید.
*ئاشكراكردنی چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی رفێندراون و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی شنگال و گه‌لی ئێزدیمان به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه.
PM:09:37:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت