"ناوی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا بۆ دامه‌زراندن"
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان، داتا و زانیاریی سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی زانكۆكان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵای ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، به مه‌به‌ستی دابینكردنی میلاك و بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه داراییه‌كانی ساڵی 2027دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به نووسراوی ژماره 12723 و به واژۆی د. ئارام محه‌مه‌د قادری وه‌زیر، داتا و زانیاری سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووانی ساڵانی 2017 بۆ 2025 له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا كه تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراون نار بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ناردنی ئه‌و داتا و زانیارییانه "به مه‌به‌ستی دابینكردنی (میلاك) و (بودجه) بۆیانی له ته‌رخانی دارایی ساڵی 2027".
ناردنی ئه‌و ناوانه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی تا له‌كاتی ئاماده‌كردنی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكات بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان.
به‌وته‌ی د. توانا نه‌جه‌ف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، "سێ یه‌كه‌مه‌كان ژماره‌یان 16 هه‌زار و 282 كه‌سه و پێویستیی مانگانه‌یان بۆ دامه‌زراندن 11 ملیار و 900 ملیۆن دیناره. خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانیش كه ناویان نێردراوه 729 كه‌سن و بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنیان مانگانه 911 ملیۆن دیناره.
PM:04:36:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت