بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێزیدییەکان: هەمیشە پشتیوانی ماف و خواستەکانتان دەبین


وێستگەنیوز –

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ جەژنی چلەی هاوین، جەخت لە پاراستنی بەهاکانی پێکەوەژیان دەکاتەوە و بەڵێنی پشتیوانیی بەردەوام دەداتە خوشک و برایانی ئێزیدی.


ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئابی 2026، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد و ڕایگەیاند، بە هیوام خوشک و برایانی ئێزیدی لە کەشێکی ئارام و پڕ لە تەباییدا جەژنەکەیان بەسەر ببەن و ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەموو لایەک.

بافڵ تاڵەبانی ڕایشیگەیاند، هەمیشە پشتیوانی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی دەبین.

ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتی بە ئەرکێکی نیشتمانیی خۆی دەزانێت بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی داواکارییەکانی ئەم پێکهاتەیە و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

سەرۆکی یەکێتی هەروەها جەختی کردەوە لەوەی کار دەکەن بۆ پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتدا، تاوەکو گیانی برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتە جیاوازەکاندا بەهێزتر بێت.


PM:01:33:02/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو