بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
وێستگەنیوز –
لیژنەی سووتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێوە شێوازی دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەگۆڕدرێت و میکانیزمێکی نوێ بۆ ئەو مەبەستە پەیڕەو دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئابی 2026، سووتەمەنی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین ئەنجام نادرێت، بەڵام لە سبەینێ دووشەممەوە ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە دابەشکردنی بەنزین دەستپێدەکات و تا تەواوبوونی بڕی دیاریکراو بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکاری میکانیزمە نوێیەکە خراوەتەڕوو کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
تەکسی و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر: هەفتانە 2 جار مافی وەرگرتنی بەنزینیان دەبێت و هەر جارێک 40 لیتریان پێدەدرێت.
ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: هەفتانە 2 جار مافی وەرگرتنیان دەبێت و بڕی 50 لیتر بەنزینیان بۆ دابین دەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ڕێکارەکان بن بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.
AM:11:43:02/08/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت