راوێژکارێکی مەسعود بارزانی: ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی، بەشێک لە سیستەمی پاتریۆت لە هەرێم دەهێڵێتەوە

وێستگەنیوز-

راوێژکاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە هەڵە تێگەیشتنیان تێدایە.

کیفاح مەحمود، راوێژکاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "الشرق الاوسط" ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا تەواوی سەکۆکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی نەکێشاوەتەوە، بەڵکو تەنها ئەو بەشەی پێویستە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە هەرێمی کوردستان، هێشتوویەتییەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی کشانەوەکە شتێکی کتوپڕ نییە و بەپێی پلانێکی پێشوەختە و رێکخراو دەستی پێکردووە، جەختیشی کردەوە کە چەند مانگێکە هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی ئەو رێکارانەن.

راوێژکارەکەی مەسعود بارزانی باسی لە گرنگیی مانەوەی سیستەمە بەرگرییەکان کرد و وتی: "گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێرە و پێویستی بە رێکاری ئەمنی و بەرگری ئاسمانی هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ بەئامانجکردنی لەلایەن ئێران یان گروپە چەکدارەکان لە عێراق".

PM:10:01:01/08/2026

ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو