حکومەتی عێراق ڕەشنووسی کۆتایی کارنامەکەی تاوتوێ کرد


وێستگەنیوز ـ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی شێوازی کۆتایی کارنامەی حکومەت و ئامادەکردنی بۆ ڕەوانەکردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.


ئەمڕۆ شەممە 1ـی ئابی 2016، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ عەلی فالح زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کردووە بە مەبەستی پێداچوونەوەی گشتگیر بۆ تەوەر و کارە لەپێشینەکانی کارنامەی نوێی حکومەت.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سکرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، تێبینییە کۆتاییەکان بە ئامانجی یەکخستنی دیدگا و ئامانجەکان تاوتوێ کران.

ئەمە وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی کۆتایی بەرنامەکە و ئاراستەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی پێداگیریی حکومەتە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، بەتایبەت لە بوارەکانی بەدیهێنانی چاکسازیی ڕیشەیی، خێراکردنی ڕەوتی گەشەپێدانی وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕاستەوخۆ پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن.


PM:04:17:01/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت