هۆشدارییه‌كی ئه‌منی به‌په‌له له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر
وێستگه‌نیوز-
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا لە هه‌ولێر هۆشدارییه‌كی ئه‌منی به‌په‌له ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دۆخی ئه‌منی ئاڵۆزه و ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر هه‌یه، ده‌شڵێت: "ئاماده‌كاری بۆ جێهێشتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا لە هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند كه:
*هاوڵاتیانی ئه‌مریكی كه ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدان، پێویسته ئاگایی و وریایییه‌كی زۆریان هه‌بێت، و ئاماده‌بن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و داخستنی كاتی ئاسمانی و پچڕانی گه‌شته‌كان.
*به‌شێك له هێڵه ئاسمانییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان دواخست كه پێشتر به‌رنامه بۆ داڕ‌ێژرابوو.
*هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه‌دا پێویسته بیر له رۆیشتن بكه‌نه‌وه یان ئاماده‌بن بۆ به‌جێهێشتنی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی دۆخه‌كه‌دا.
PM:01:53:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت