د. ڕێبوار کەریم: ئاگاتان لە گیرفانتان بێت
وێستگەنیوز ـ
دکتۆر ڕێبوار کەریم ئاشکرای دەکات، حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی حەوت، پێویستی بە 3.35 ترلیۆن دیناری دیکە هەیە و تا ئێستا تەنها نیوەی پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تەمووزی 2026، دکتۆر ڕێبوار کەریم، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست، نوێترین زانیاری لەسەر بارودۆخی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرا کرد و داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئاگاداری گیرفانیان بن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، وردەکاری دۆخی دارایی و دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیەیە:
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی تەممووز پێویستی بە نزیکەی 8 ترلیۆن دینار هەیە.
لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو، وەزارەت تەنها بڕی 3 ترلیۆن و 100 ملیار دیناری لەبەردەست بووە و بەسەر چەند وەزارەتێکدا دابەشی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی 1 ترلیۆن و 550 ملیار دینار ئامادەکراوە، بەڵام ئەم بڕە تەنها بۆ مووچەی خانەنشینان تەرخانکراوە.
تا ئێستا حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی مووچەی ئەم مانگەی سەرجەم فەرمانبەران، پێویستی بە نزیکەی 3 ترلیۆن و 350 ملیار دیناری دیکە هەیە.
دکتۆر ڕێبوار کەریم ئاماژەی بەوەش کردووە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی 28-07-2026ـەوە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی دابین نەکردنی تەواوی پارەی پێویست، هێشتا کورتهێنانێکی گەورە لە ئارادایە.
PM:11:34:30/07/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت