تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول هەڵپەسارد
وێستگەنیوز –
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا بڕیارێکی نوێی دەربارەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دەرکرد و ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی درێژکردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) بڕیاریداوە تاوەکو ڕێککەوتی 30ـی ئەیلولی ئەمساڵ، هیچ گەشتێکی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی ئەنجام نەدات، ئەم بڕیارەش وەک بەشێک لە ڕێکارە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێت.
هۆکاری سەرەکیی ئەم هەنگاوەی تورکیا بۆ تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی و زیادبوونی هێرشە درۆنی و موشەکییەکان لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە، کە مەترسی بۆ سەر جوڵەی فڕۆکەوانی دروستکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، چەندین هێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی پەککەوتنی دەیان گەشتی ئاسمانی و دروستبوونی گرفت بۆ گەشتیاران.
PM:07:28:30/07/2026
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت