ئاگرێکی بەهێز لە هەولێر کەوتەوە؛ رێگەی کەرکوک داخرا و بریندار هەیە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەمووزی 2026، ئاگرێکی بەرفراوان لە کۆگایەکی گەورەی رۆن و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە، بەهۆی چڕی دوکەڵ و ئاگرەکەشەوە هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - کەرکوک راگیرا.
ماوەی زیاتر لە 1 کاتژمێرە ئاگرێکی بەهێز لە کۆگایەکی گەورەی تایبەت بە رۆن، کەلوپەلی ئۆتۆمبێل، بارهەڵگر و موەلیدە لە هەولێر کەوتووەتەوە. تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی هەبوونی رەشەبایەکی بەهێزەوە مەترسیی فراوانبوونی زیاتری ئاگرەکە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری هەیە.
پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر رایگەیاند، بەهۆی چڕی دوکەڵەکەوە رێگەی هەولێر - کەرکوک بە رووی شۆفێراندا داخراوە. لە ئەنجامی رووداوەکەشدا تا ئێستا 2 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک کۆگا و کارگەی دیکە لە دەوروبەری شوێنی رووداوەکەدا هەن، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی ئاگرەکە بۆ باڵەخانەکانی تەنیشتی، چونکە ئاگرەکە تا ئێستا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە و زیانێکی زۆری ماددی بە کۆگاکە گەیاندووە.
AM:11:29:30/07/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت