كاوه عه‌لی: چاوچنۆكه‌كان قسه‌ی خۆیان برده سه‌ر! و بۆشی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم لای ئه‌وانه!
وێستگه‌نیوز -
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین ده‌ریكرد، له هیچ شوێنێك جێبه‌جێ نه‌كرا، ده‌شڵێت: "دیاره چاوچنۆكه‌كان قسه‌ی خۆیان برده سه‌ر! و بۆشی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم لای ئه‌وانه!".
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت كه له هیچ شوێنێك جێبه‌جێ نه‌كرا!" نووسیویه‌تی:
ئه‌مڕۆ له دهۆك: به‌نزینی نۆرماڵ به 1150 دینار، به‌نزینی موحه‌سه‌ن 1590 دینار و به‌نزینی سوپه‌ر 1750 دینار بوو.
*وه‌ك خۆیان ئه‌یانووت (موحه‌سه‌ن 850 دینار زیاتری تێناچێت، چاوچنۆكه‌كان ئیستغلالی وه‌زعه‌كه‌یان كردووه!).
*دیاره چاوچنۆكه‌كان قسه‌ی خۆیان برده سه‌ر! و بۆشی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم لای ئه‌وانه! و ناتوانن له قسه‌یان ده‌رچن!! یان به سوپرایز و بێ بیركردنه‌وه بڕیارتاندا!!
*هه‌ر كامیان بێت هه‌ر خراپه!!!
PM:06:28:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت