شه‌ڕی پارتی و نه‌وه‌ی نوێ له‌میدیاكان ده‌ستیپێكرد
وێستگه‌نیوز -
پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیا به‌جیا له‌دوێنێوه شه‌ڕی میدیاییان له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ برده قۆناغێكی تره‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه وتی: "هه‌وڵده‌ده‌ین، ئه‌م حكومه‌ته بڕوخێنین".
دوێنێ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: " سوپاسی خۆڕاگری و هەڵوێستی خەڵکی کوردستان دەکەم، کە لە دۆخەکە تێدەگەن و بەردەوام پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمەش هەرچیمان پێ بکرێت درێخی ناکەین و لە هەموو کەس زیاتر پەرۆشی خەڵکین".
وتیشی: "دەزانم ئێستا ژیانێکی کەمێک ناخۆشتر و دژوارتر هەیە، نرخەکان بەرزبوونەتەوە و چەندین کێشە و قەیران ناوچەکەی گرتووەتەوە، کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە قەیرانەکانی تێدایە".
دواتر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی دایه‌وه و وتی: "تا ئەم حکومەتە نه‌ڕوخێنین وازناهێنین. ئه‌م حكومه‌ته ده‌بێت نه‌مێنێت، چونكه بووه به مایه‌ی بارگرانی و نه‌گبه‌تی و مه‌ینه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان".
له‌دوای ئه‌م وه‌ڵامه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، میدیاكانی پارتی له‌نێویاندا كوردستان 24 و ئاڤا میدیا هێرشی توندیان كرده سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید.
پاشان هێرشه‌كه له‌په‌یجه‌كانیان چڕتربووه‌وه و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك په‌یجی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، هێرش كرایه‌سه‌ر كه‌سوكار و باوكی شاسوار عه‌بدولواحید
له‌دوای ئه‌و هێرشانه، شه‌ڕه میدیاییه‌كان قورس‌تر بوو به‌جۆرێك ئێن ئاڕتی هاته ناوه‌وه‌و له‌پۆستێكیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك مێژووی قسه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فا دێنێته‌وه كه كاتی خۆی به عه‌بدولكه‌ریم قاسمی وتووه.
ئه‌م شه‌ڕه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی تر مه‌ودای كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌ی دوورترخسته‌وه.
PM:05:29:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت