عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم: شه‌ش مانگه عێراق مووچه‌كه‌م ده‌نێرێ و ئێوه بڕیوتانه
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌ش مانگه عێراق مووچه‌كه‌ی ده‌نێرێ، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم بڕیویانه، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه "ته‌وتین باشتره له هه‌ژماری من".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێ: هه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح ماوه، با بێت پڕی بكاته‌وه..
*شه‌ش مانگه عێراق موچه‌ی من ده‌نێرێ، ئه‌مان بڕیویانه‌و نامدهنی.
*هه‌رچه‌نده من وه‌ك خه‌ڵكی دیكه هاوارم نه‌ده‌كرد”هه‌ژماری مه‌سرور” بدڕێنن! دواتریش خه‌ڵكیان ناچاركرد!
*من پێشتر وتومه: بۆ دۆخی موچه‌خۆری كوردستان، ته‌وتین باشتره له هه‌ژماری من و ئێستاش ده‌یڵێم.
*وتوشمه: كورسی ده‌سه‌ڵاتم هه‌بێت، ته‌وتین ده‌كه‌ین.
*بابه‌ت شه‌خسی نیه.. شه‌ش مانگه موچه‌تان بڕیوم. من وتومه ته‌وتین باشتره له هه‌ژماری من، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو دۆخێك به هه‌مان سیستمی موچه‌ی عێراق خه‌ڵك موچه وه‌ربگرێت و هیچ موچه‌یه‌ك نه‌خورێت…. ڕۆژێك دیت ئه‌نجامی ئه‌م زیانه به گه‌وره‌تر ده‌بینن.
*ئه‌مانیش ده‌ڵێن: هه‌موومان ناچاركرد!!
*ئێ فه‌رمانبه‌رێك یان موچه‌خۆرێك ئه‌و موچه‌ی له به‌غداوه دێت بۆی.. تۆ بڕیوته چی بكات؟
*خه‌ڵك دژی ئه‌وه‌بوو كامێرای تیژڕه‌وی بده‌نه كۆمپانیا‌و سه‌ری مانگ به فه‌رده پاره‌بدات! ئێوه كردتان، به‌ڵام ناڕوات دیژڕهوی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی نیه.
*دیبهیتهكهشم بیرنه‌چوه.
PM:04:58:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت