5 بڕیار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می به‌نزین
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2026/7/28 وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌وت و كانزاكانی وه‌زاره‌تی كرد بۆ دابینكردنی به‌نزین و پێداچوونه‌وه به‌نرخه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می به‌نزین و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
1. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی پشكی حكومه‌تی هه‌رێم له نه‌وتی خاو له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، كه له ئێستادا ته‌نها رۆژانه (50) په‌نجا هه‌زار به‌رمیل كه ده‌كاته (39.46٪)ی پشكی هه‌رێم له ڕێژه‌ی شایسته‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌رێم كه ده‌بێته (12.67٪) و یه‌كسانه به رۆژانه (126.700) سه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار و حه‌فت سه‌د به‌رمیل.
2. زیادكردنی بڕی به‌نزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیكراوی حكومی 750 دیناری بۆ هه‌ر لیترێك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
3. چاودێریكردنی به‌نزینی بازرگانی ڕۆژانه بۆ جۆره‌كانی (نۆرماڵ، موحه‌سه‌ن، سوپه‌ر) له ڕووی كوالێتی و گونجانی له‌گه‌ڵ واقعی ڕۆژانه‌ی بازاڕی ئێستای هه‌رێمی كوردستان.
4. زیادكردنی كاری لێژنه‌كانی چاودێری و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ پاراستنی كوالێتی جۆره‌كانی به‌نزین.
5. پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین و مه‌وادی كیمیاوی به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زارتی سامانه سروشتییه‌كان.
PM:04:20:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت