وەزارەتی کارەبا داشکاندنی ٥٠٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش هاوبەشانی پرۆژەی رووناکی رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز –
وەزارەتی کارەبا بڕیاری دا بە ئەنجامدانی داشکاندنێکی گەورە بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی "روناکی"یان لەسەرە، داشکاندنەکە لە نێوان 3ی ئاب بۆ 10ی ئەیلولی 2026 جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، ئەم داشکاندنە تەنها قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی روناکی دەگرێتەوە و پارەی پسوولە نوێیەکان ناگرێتەوە، بۆ سوودمەندبوونیش، پێویستە هاوبەشان تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزەکە بە یەکجار بدەن.
رێژەی داشکاندنەکان بەم شێوەیەیە:
- 50٪ داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
- 25٪ داشکاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری (جگە لەوانەی فیدەری تایبەتیان هەیە).
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک ئامادەکارییەکی تەکنیکی، خزمەتگوزاری پارەدان لە رێگەی ئی-پسوولە و هۆبەکانی فرۆشیار لە نێوان 30ی تەممووز بۆ 3ی ئاب بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێت. بۆیە داوا لە هاوبەشان دەکات پێش 30ی تەممووز پارەی پسوولەکانیان بدەن.
ئەم بڕیارە وەک دواین هەلی ئاسانکارییە بۆ هاوڵاتیان تاوەکو بتوانن قەرزە کۆنەکانیان پاکتاو بکەن، بەتایبەت پێش تەواوبوونی پڕۆژەی روناکی لە هەموو ناوچەکان. هاوبەشانی کارەبا بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری روناکی بکەن لە رێگەی ژمارە 1992.
PM:12:23:28/07/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت