زانیاری لەسەر هێرشەکەی سەر تۆبخانەی تەگەران
وێستگەنیوز -
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 28ی تەمووزی 2026، لەڕێگەی درۆنێکەوە هێرشکرایە سەر جبەخانەی تۆپخانەی تەگەرانی شارباژێر.
بەپێی زانیارییەکان، لەهێرشەکەدا سەرجەم جبەخانەکە و تەقەمەنییەکانی ناوی لەناوچوون، و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
ئەگەرچی هیچ لایەنێکی ئەمنی پارێزگای سلێمانی هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەبارەی هێرشەکە و ئەنجامدەرانی نەداوە ، بەڵام پێشتر لەهێرشێکی هاوشێوەدا بۆ سەر جبەخانەیەکی ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ.
AM:10:21:28/07/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت