ئاگادارییەک بۆ خانەنشینانی کرێکار؛ کات و شوێنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر بڕیاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی کرێکاری بۆ مانگی تەمووز دا و بەیانی سبەینێ پڕۆسەکە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سبەینێ سێشەممە 28ـی تەمووز، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ـی کرێکارانی خانەنشینکراوی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەبارەت بە شوێنی وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونکردنەوەی داوە کە خانەنشینان دەتوانن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مانگی تەمووزی ساڵی 2026، سەردانی بانکی فیدراڵ - نووسینگەی دێدەوان بکەن.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە مانگانە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتییەوە، مووچەی ئەو کرێکارانە دابەش دەکرێت کە دوای ساڵانێکی زۆر لە کارکردن لە کەرتی تایبەت، ئێستا خانەنشین بوون و مافی خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
PM:09:32:27/07/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت