4 بڕیار له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌نزین
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/27، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی به‌نزین و سووته‌مه‌نی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپارد كه له زووترین كاتدا، چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن به جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت و ئه‌م بڕیارانه دران:
یه‌كه‌م؛ نرخی به‌نزینی نۆرمالی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به هه‌مان نرخی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه دابه‌ش بكرێت كه پابه‌ندن به ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی نرخ و جۆری به‌نزین.
دووه‌م ؛ پێداچوونه‌وه به نرخی به‌نزینی جۆری (سوپه‌ر و محه‌سه‌ن) بكرێت كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بازاڕی هه‌رێم و ڕێگرییش بكرێت له قازانجی ناڕه‌وا. هه‌روه‌ها ئاسانكاریش بكرێت بۆ هێنانی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی كه بۆ دروستكردنی ئه‌و دوو جۆره به‌نزینه به‌كار ده‌هێنرێن.
سێیه‌م ؛ داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی پێویستیی نه‌وتی خاو بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا 50 هه‌زار به‌رمیله ، زیاد بكات بۆ 126.7 هه‌زار به‌رمیل به‌پێی ڕێژه‌ی %12.67ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه دیاریكراوه.
چواره‌م: ڕێگری له قۆرخكاری له بواری سووته‌مه‌نی و به تایبه‌تی به‌نزین بكرێت.
PM:03:26:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت