كاوه عه‌بدولقادر: له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشنیارم كر دبهغدابهنزین له هه‌رێم دابه‌ش بكات
وێستگهینوز-
كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا:
*زیاتر له دوو كاتژمێر و نیو لهكۆبوونهوهدابووین له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق.
*به‌وردی باسم له كێشه‌ی به‌نزین له هه‌رێم كرد و پێم راگه‌یاند كه دوێنێ له هه‌ولێر یه‌ك جلیكان به‌نزینی 17 لیتری به 65 هه‌زار دینار فرۆشراوه.
*پێشنیارم كرد عێراق خۆی به‌نزین له هه‌رێم دابه‌ش بكات هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تر.
*وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی كه پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتن كراوه و حكومه‌تی هه‌رێم وتوویه‌تی رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیلمان بده‌نێ خۆمان به‌نزینی ناوخۆ دابین ده‌كه‌ین ئێستا نه به‌نزینه‌كه دیاره نه نه‌وته‌كه و نه نرخه‌كه‌شی دیاره.
*وه‌زیر به‌ڕوونی پێیوتین وه‌كو لیژنه‌ی نه‌وت و په‌رله‌مان چ پێشنیارێك بكه‌ن، ئێمه لایه‌نی جێبه‌جێكارین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
PM:02:56:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت