مه‌سرور بارزانی: چاره‌سه‌ری به‌شێك له كێشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و به‌غدایه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2026 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
*هێشتا گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كۆتاییان نه‌هاتووه و به‌شێكی كێشه‌كانی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌وه‌یه.
* هیچ کات هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لە کێشەکانی ناوچەکە.
*هه‌رچی پێمان بكرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان درێغی ناكه‌ین.
*نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكین.
*قه‌یرانی زۆر گه‌وره‌ترمان تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێنین.
*ئاینده‌یه‌ی زۆر باشتر چاوه‌ڕێی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌كات.
*لە چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی ئابووریی عێراق پشتیوانی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی دەکەین.
*خه‌ریكه له بابه‌تی ئه‌سیكۆدادا ده‌گه‌ینه كۆتایی و چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
*به بڕیارێك 120 ملیار دیناری داهات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێندراوه.
*هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه.
* لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە هەماهەنگییەکی باشمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ هەیە و ئومێد دەکەین پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر بچێت.
*پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێم پێكبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە.
*داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌م بێنه پێشه‌وه حكومه‌تێك پێكبێنین له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدا بێت.
*ئەم ماوەیە بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە کۆمپانیای دانا غاز تاکلایەنە بڕیار کەمکردنەوەی بەرهەمی داوە. ئه‌مه‌ش کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی کارەبا.
*پرۆژه‌ی رووناكی هیچ گرفتی نییه و به‌هۆی دابین نه‌كردنی غازه‌وه كێشه دروستبووه.
*چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له رۆژانی داهاتوودا ئه‌و كیشه‌یه چاره‌سه‌ر بێت كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه دابینكردنی غاز وه‌ستابوو.
*حكومه‌ت به‌رده‌وامه له پارێزگاریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و زیاتر له هه‌موو كه‌سێك به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
*بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی بەشێکی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
* بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئاستی جیهاندا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ناوخۆش دەبێت.
*حکومەتی فیدراڵ بە چەندان ملیار دۆلار لە نەفەقاتی سیادی بۆ تێچووی دەرهێنانی نەوت تەرخان دەکات، بەڵام بە داخەوە هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند نییە.
*لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی لە دابینکردنی مافەکان دادپەروەری هەبێت.
*داوامان كردووه به‌پێی رێژه‌ی خۆمان نه‌وتی خاومان بۆ دابین بكرێت، چونكه 50 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بۆ هه‌رێم نادادپه‌روه‌رییه.
*ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه‌متره له‌وه‌ی خه‌ڵك داوای ده‌كات بۆیه نرخی سووته‌مه‌نی به‌رزده‌بێته‌وه.
*وەزارەتی سامانە سروشتییەکانم راسپاردووە پێداچوونەوە بە نرخی بەنزین بکەن.
*ده‌بێت به‌غدا 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و 50 هه‌زار به‌رمیل كه‌مه.
*هه‌رێم به‌شێك نه‌بووه له كێشه و په‌لامار دراوه و له هه‌وڵه‌مانمان بۆ به‌دوورگرتنی له كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
* له‌به‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه داهات به گشتی كه‌مبووه‌ته‌وه و ده‌بێت به‌غدا له داواكردنی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی دۆخه‌كه بكات.
*ئێستا له هه‌موو كات زیاتر پێویسته لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن.
*چاره‌سه‌ری به‌شێك له كێشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و به‌غدایه.
*حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ پارتی پێكنایه‌ت.
PM:12:10:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت