سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم قه‌یران به قه‌یران ده‌سپێرێت
وێستگه‌نیوز-
مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم قه‌یران به قه‌یران ده‌سپێرێت نه‌ك چاره‌سه‌ری بكات.
*ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی سه‌رقاڵ كردووه به سووته‌مه‌نی و به‌نزینه‌وه.
*ده‌یه‌وێت نرخی به‌نزین زۆر زیاتر بێت له پێشتر.
*ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه ئه‌و حكومه‌ته خۆی قه‌یران دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باری سه‌رشانی هاوڵاتیان گرانتر بكات.
*له هه‌موو دونیادا حكومه‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه و پشتگیری هاوڵاتی ده‌كات.
*50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانیان سوك بكرێت و پاڵپشتی بكرێن، به‌ڵام حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌وه وه‌ك بازرگانی به‌كارده‌هێنێت.
*ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ژیان و گیرفانی هاوڵاتی كۆمپانیاكانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
*زۆر دیاره كه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو خۆی قه‌یرانی به‌نزینی دروستكردووه و ده‌یه‌وێت له رۆژانی ئاینده‌دا نرخێك دیاری بكات زۆر زیاتر له نرخی پێشتر، ئه‌وكاته به‌منه‌تیش به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشێته‌وه.
AM:11:52:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت