له‌ناو مزگه‌وتێكی كه‌لار كه‌سێك به‌فشه‌ك كوژرا
وێستگه‌نیوز –
عه‌قیدی پۆلیس سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و له‌ناو مزگه‌وتی ته‌قوای قه‌زای كه‌لار كه‌سێك به‌فشه‌ك كوژرا.
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و له‌ناو مزگه‌وتی ته‌قوای قه‌زای كه‌لار ته‌قه له‌هاوڵاتیه‌ك كرا به‌ناوی (كه‌ره‌م ئیبراهیم ره‌مه‌زان) له‌دایكبووی 1963 و به‌سه‌ختی بریندار بوو".
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار، گیانی له‌ده‌ست دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پۆلیس زانیاری هه‌یه رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بووه و تۆمه‌تبار ناسراوه".
وتیشی: "له‌ئێستادا مه‌فره‌ز و لیكۆڵه‌رانی پۆلیس چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانیان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارین و له هه‌وڵی ده‌ستگیردنی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌دان.
PM:09:48:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت