لە دیوانییە دوو بەرپرسی باڵا دەستگیركران
وێستگەنیوز ـ
لە هەڵمەتێکی فراواندا بە ناوی هەڵمەتی بەرەبەیان، هێزە ئەمنییەکان و دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای دیوانییە چەندین بەرپرسی گەورەی شارەوانییان دەستگیرکرد و پەردە لەسەر گەندەڵییەکی گەورە لادرا.
ئەمرۆ شەممە 25ـی تەمووزی 2026، پارێزگای دیوانییە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تیمێکی هاوبەش لە دەستەی دەستپاکی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بانکی ناوەندیی عێراق ماوەی دوو ڕۆژە ئۆپەراسیۆنێکی چڕیان بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دیوانییە دەستپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە عەلی ڕەحمان و هاتف سوێد، بەڕێوەبەرانی پێشووی شارەوانیی دیوانییە دەستگیرکراون.
هاوکات شەش کەسی دیکە کە بەرپرسی بەشە جیاوازەکانن لە ناو شارەوانیدا ناویان لە لیستی داواکراواندایە و هەندێکیان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
هەر لە چوارچێوەی هەمان دۆسیەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەیف نائیلی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە دەرچووە.
سەبارەت بە جۆری گەندەڵییەکان، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە تۆمەتباران تێوەگلاون لە دروستکردنی چەکی بانکیی ساختە، هەبوونی مۆری فەرمیی بەڕێوەبەرەکان لە ماڵەکانیاندا، دروستکردنی پسوڵەی کڕینی نایاسایی و خەرجکردنی پارەی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.
ئەم هەڵمەتە وەک بەشێک لە هەوڵە چڕەکانی حکومەت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەبینرێت و چاوەڕوان دەکرێت لێکۆڵینەوەکان پەرەی زیاتر بستێنن.
PM:09:53:25/07/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت