د. بڕیار رەشید: هەوڵێکی چڕ لە پەرلەمان دەستیپێکردووە بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست


وێستگەنیوز –

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەوڵێکی چڕ لە پەرلەمان دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیدا بکرێنە هەمیشەیی.


دکتۆر بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمی داوایان کردووە پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیدا جێگیر بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ پشتگیریکردن لەم داواکارییە، توانیویانە واژۆی زیاتر لە 50 پەرلەمانتار کۆبکەنەوە.

وتیشی: سەرۆکی پەرلەمانیش واژۆی لەسەر داواکارییەکەمان کردووە و ئاراستەی لیژنەی دارایی کردووە بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بۆ بگرنەبەر."

بە وتەی د. بڕیار ڕەشید، ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە دەستەبەرکردنی مافی ئەو فەرمانبەرانەیە کە ماوەیەکی درێژە بە گرێبەست لە خزمەتدان، بەڵام بەهۆی قەیرانە داراییە یەک لە دوای یەکەکانەوە تا ئێستا نەکراون بە هەمیشەیی.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران هیوای خواست کە بە پاڵپشتی هەموو لایەنە و فراکسیۆنە جیاوازەکان، بتوانن ئەم بڕگەیە لەناو پەرلەماندا تێپەڕێنن و کۆتایی بە کێشەی ئەو چینە لە فەرمانبەران بهێنن.


PM:04:59:25/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو