بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە دەیان گەشتی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنراونەتەوە


وێستگەنیوز –

بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بەردەوامی هێرشە درۆنییەکان، دەیان گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنراونەتەوە.

بەپێی زانیاری و داتاکان، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 14 گەشتی ئاسمانی کە بڕیاربوو لە شارەکانی ئیستانبوڵ، عەممان، دوبەی، ئەنتاڵیا و دەوحەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بێن، بەتەواوی هەڵوەشێنراونەتەوە.

هاوکات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، دوو گەشتی سەرەکی هێڵەکانی قەتەر و کۆمپانیای پیگاسۆسی تورکی کە بڕیاربوو لە دەوحە و ئیستانبوڵەوە بگەنە پارێزگاکە، ڕاگیراون.

سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتانە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بە ڕووی فڕۆکەکاندا کراوەیە و هاتوچۆی ئاسمانی بەتەواوی نەوەستاوە.


PM:04:36:25/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو